نوچهنێت-ئاژانسهكان
رۆژی هەینی،٧ی ئاب ئاژانسی ههواڵی فەرمی دەوڵەتی کۆریای باکوور رایگەیاند کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە دانیشتنی رۆژی رابردووی خۆیدا،بە پەسەند کردنی بڕیارێک رایگەیاندووە کە لە رۆژی ١٥ی ئابهوە واتە ههفتهیهكی دیکە، سەعاتی فەرمی ئەم وڵاتە نیوکاتژمێر دوادەخرێ، مەبەست لهوهش ئەوەیە کە لە سەعاتی فەرمیی ژاپۆن و کۆریای باشوور جیاواز بێت.
ئەو ئاژانسه، لە درێژەدا دەنووسێ:کاتی نوێ بە “کاتی پیۆنگ یانگ” ناودێردەکرێ. لە دهقی ئەم بڕیارەداهاتووە کە: ئیمپریالیستە دزێوەکانی یابان، کۆمەڵێک تاوانی لە بیرنەکراویان لە دژی ئەم وڵاتە ئەنجامداوە، کە سەرباری ئەوەی کە ئەم وڵاتەیان لە كاتی فهرمی خۆیان بێبەش کرد، دەستیان دایە پاکتاوکردن و داگیرکردنی ئەم وڵاتە و سیاسەتی سڕینەوەی مێژووی پێنج هەزار ساڵەی کۆریای باکووریان گرتبووە پێش.