سعودیە گرووپێك له‌دژی ئێران پێكدێنێ

0

نوچه‌نێت-قودس ئه‌لعه‌ره‌بی

 

رۆژنامەی قودسی عەرەبی  ئاشکرای کردوووە کە  سعودیه‌ گرووپێک لە چەشنی 1+5 پێکدێنێ. ئەم گرووپە قەرارە وایە بە ٥کۆ٢ بناسرێتەوە.بە پێی سەرچاوەکان ،عبد ریە منصور هادی سەرۆكکۆماری  یەمەن لە جەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ئوردون دەکات.

 

سەرچاوەکان لە وتووێژیان لە گەڵ قودسی عەرەبی باسیان لەوە کردووە کە تەوەری گفتوگۆکانی عبد ربه‌ لە گەڵ پادشای ئوردون، ئه‌گه‌ری به‌شداری ئوردونه‌ لە هێزەکانی پشتیوان له‌ دەوڵەتی یەمەن. رۆژی سێ شەممەی رابردوو،محمد بن سلمان جێنشینی وەلیعەهدی سعودی لە دیداری لە گەڵ پادشای ئوردون.سەبارەت بە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پێوەندی و هاوکاری ئوردون لە گەڵ هاوپەیمانی عەرەبیی گفتوگۆیان کردووە.

 

سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی سعودیە گوتویانه‌ كه‌ ئەم سه‌ردانانه‌ ئەوە پشتڕاست دەکه‌نه‌وە کە ئوردون پایه‌ی سەرەکی هاوپەیمانی عەرەبی ده‌بێت بۆ رووبەروو بوونەوەی ئێران.

 

سەرچاوەکان هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەم هاوپەیمانیە، بریتی دەبێ لە پێنج وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس،میسر و ئوردون.ئەم هاوپەیمانیە،پێکهێنەری میحوه‌ری عەرەبییە بۆ راگرتنی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە  وململانێ سیاسی و سەربازیەکان و رێبەریەکەی لە ئەستۆی وڵاتی سعودی دەبێ.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com