لە موسڵ شەڕ و پێکدادان ڕوودەدات

0

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاری موسڵ گرژی ئاڵۆزی ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی،ئەمەش دوای ئەوە هات کە شەڕێکی قورس و گەورە لە نێوان کەتایبەی تەحریری موسڵ و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ڕوویدا.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند شەڕەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و کوژراوی زۆر لە هەردوو لا هەیە و شەڕ و پێکدادان و باری نائاسایی تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

غەیاس سورچی ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە کە لێدوانی بۆ دەسگا ڕاگەیاندنەکان داوە و دەڵێت” بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، شەڕ و پێكدادانێكی قۆرس لە نێوان چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و كەتایبەی تەحریری موسڵ، روویداوە”.

غەیاسی ناوی گەڕەکەکانی شەڕەکەی ئاشکرا کرد کە شەڕەکەی تێدا ئەنجامدراوە و دەڵێت :” شەڕ و پێكدادانەكە لە گەڕەكی وادی عەگاب لە رۆژئاوای شاری موسڵ كە ناوچەیەكی زۆر گەورەیە بە سەختی رویداوە، بەپێ ئەو زانیاریانەی بەدەستمان كەوتوون، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێكدادانە، تائێستا بە دەیان كوژراو و بریندار لە هەردوولا كەوتووتەوە”.

غەیاس سورچی ئەوەشی دوپات کردەوە کەتا ئەم ئێوارەش شەڕەکە بەردەوامی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com