نوچه‌نێت-نیویۆرك تایمز
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تیمزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران كۆتایی مانگی رابردوو سه‌ردانی رووسیای كردوه و له ئاستێكی باڵادا له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌ته‌وه.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمیز،لە راپۆرتێک‌دا ویڕای ئاماژە ی بە “دوو سەچاوەی زانیاری رۆژئاوایی” جه‌ختی له سەردانی قاسم سلێمانی و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی روسی کردووە.
بە پێی راپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز،ئەم سەردانەی قاسم سلێمانی لە رێکەوتی ٢٤ی ته‌مموز ئەنجام دراوە کە ناوبراو لەگەل پوتین وسێرگێی شایگۆ وەزیری بەرگری روسیا کۆبۆتەوە.
به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه سوله‌یمانی و به‌رپرسانی رووسی له‌سه‌ر چ بابه‌تێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی دواون و له ئه‌نجامی گفتوگۆكانه‌وه به چی گه‌یشتوون.
رۆژنامه‌كه ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئیداره‌ی ئۆباما و ئێران گرتووه و ده‌ڵێت ئێران پابه‌ندی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه.