نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرسێكی یاساییه و په‌ڕله‌مانیش خۆی ده‌كاته خاوه‌نی پرسه یاساییه‌كان، وتیشی: “شه‌ش مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و پرسه‌یان بۆ یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه”.
فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رای گه‌یاند، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرسێكی یاساییه و په‌رله‌مانیش خۆی ده‌كاته خاوه‌نی بابه‌ته یاساییه‌كان، سكرتێری په‌ڕله‌مان ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان توانای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌یان نیه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌م پرسه له‌لای پارته سیاسییه‌كان شه‌ش مانگه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئێمه ئه‌وه سێ جاره ده‌رفه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین كه سازان بكه‌ن له باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه”.
سكرتێری په‌ڕله‌مان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه كه لایه‌نگرانی پارته سیاسییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كتر وتی: “ئه‌گه‌ر رێز له په‌ڕله‌مان نه‌گیرێت، ئه‌وا رێز له ده‌نگی خه‌ڵك ناگیرێت كه ده‌نگیان به په‌ڕله‌مانتاران داوه، ده‌بێت رێز له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان بگیرێت، هه‌ندێك موهاته‌رات ده‌كرێن ئه‌وه خراپه چونكه دواجار له‌سه‌ر كۆی هه‌رێمه‌كه‌مان خراپ ده‌كه‌وێته‌وه”.