موچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت لە ڕۆژانی…

0

نوچەنیت

بڕە پارەی پێویست بۆ دابەش کردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنیێ پێنج شەممەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی راگەیاند کوردستان نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوت لە یەك ڕۆژدا دەفرۆشێت و داهاتەکەشی یەکسان دەبێت بە نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار.

هەر دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕە پارەی پێویستی بۆ دابەش کردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە برە نەوتی فرۆشراوی کوردستانی خستە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد “ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 6-8-2015 بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موجەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستانەوە گواسترایەوە سەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

بەمەش وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەست بکات بە دابەش کردنی موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی نەشاردەوە کە هۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی حوزەیران بۆ نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە هۆی ئەوەوەیە کە زۆربەی ئەو بڕە پارەیەی گواستراوەتەوە سەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە دۆلاری ئەمریکی و بەشێکی کەم لەو بڕە پارەیە دراوی عێراقییە بە هۆی ڕۆتینی گۆڕینەوەی ئەو پارەیە بۆ دراوی عێراقی دابەش کردنی موچە بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو دوا دەکەوێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەو پارەیە بڕە پارەی فرۆشتنی نەوتی کوردستانە و لە مانگەکانی داهاتوشدا دەتوانین بە پارەی نەوتی فرۆشراوی خۆمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com