لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم نزیکە، نوجێفی و هۆزەکانی سەڵاحەدین هەڕەشە دەکەن
نوچەنێت.ئاژانسەکان
دۆسیەی لەسێدارەدانی بەرپرسانی بەعس جارێکی تر دەکەوێتەوە بەرباس و ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو بەرپرسانەی کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، لە ئەگەرە نزیکەکانە کە لەنێویاندا هەریەک لە سوڵتان هاشم و حسەین رەشید تکریتی هەن، بەڵام لای خۆیانەوە نوجێفی سەرۆکی پەڕلەمان و نوجێفی پارێزگاری موسڵ و هۆزەکانی سەڵاحەدین هەرەشەو هۆشداری دەدەن و ناوەندی کوردۆسیادیش داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا دەکەن.
جارێکی تر دەنگۆی لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم و بەرپرسانی بەعس لەسەر ئاستی رەسمی لەعێراق کەوتەوە بەرباس، کە لەنێو کەسە بڕیار لەسەر دراوەکانیش بۆ لەسێدارەدان، سوڵتان هاشمی وه‌زیری پێشووتری به‌رگری عێراق و حسەین رەشید تکریتی هەن، وەک ناڕەزایی بۆ لەسێدارەدانی هاشم و تکریتی، گردبوونەوەى عێراقیون بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەیاننامەیه‌کیان راگەیاند و داوا لە سەرۆکى کۆمار و حکومەت دەکەن وەک ڕێز لە گەلى عێراق، رێگربن لە بەردەم لەسێدارەدانى سوڵتان هاشم و حسێن ڕەشید، ئەوەش وەک پێویستی ڕێزگرتن لە دامەزراوە سەربازیـیەکان کە زۆربەى ئەفسەرەکانى سوپای عێراق ئەندامانى سوپاى پێشوون.
لەلایەکی ترەوە ژماره‌یه‌ك له‌هۆزه‌كانى عێراق، داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیران دەکەن رێگربێت، له له‌سێداره‌دانى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى رژێمى به‌عس. ئه‌نجوومه‌نى هۆزه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین له به‌یاننامه‌یه‌كدا بریارى له‌سێداره‌دان بۆ بەرپرسانی به‌عس بە پێشێلكردنێكى ئاشكراى داب و نه‌ریته‌سه‌ربازییه‌كان ناو دەبەن، هۆشداری دەدەن كه ئەگەر سوڵتان هاشم و حوسێن ره‌شید له‌سێداره‌بدرێن، گورزى كوشنده‌به‌ر پرۆسه‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى ده‌كه‌وێت.
لای خۆشیەوە لە لێداونێکدا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمه‌ریکا، ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسل رایگەیاند “ئێمە وەکو پارێزگار و زۆربەى خەڵکى ئەم شارە، وه‌ها دەبینین کەوا بەڕێز سوڵتان هاشم و حسێن رەشید ئەفسەرى بەناوبانگ بوونە، لە پێگە و پیشەى خۆیاندا و ئەوان بڕیارى له‌شـکریـیان جێبەجێ کردووە و په‌یوه‌ندیـیان به سیاسه‌ته‌وه نه‌بووه”.
نوجێفی هەڕەشەدەکات و بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت”ئەگەر ئەم دوو کەسە لەسێدارە بدرێن، ئەوا کاردانەوەى زۆر خراپى بەدواوە دەبێت و خەڵکى موسڵیش لە بەرامبەرى بێ دەنگ نابن”.
لای خۆشیانەوە ناوەندی کۆردۆساید رایدەگەیەنن”ئێمه بیانوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و عێراق له داکۆکی کردنیان له تاوانباران و تۆمه‌تباران، به پێشێلکاری له به‌رامبه‌ر به دادوه‌ری ده‌زانین و داوای جێبه‌جێکردنی ته‌واوی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان ده‌که‌ین”.
بەڵام پێشتر محمەدی حاجی مەحمود، کە دیداری مالیکی کردبوو لەبارەی لەسێدارەدانی هاشمەوە وتوبوی کە “مالیكی گوتویەتی ئەگەر ئەو حوكمە جێبەجێ نەكرێ، دەست لەكار دەكێشێتەوە”.