نوچه‌نێت: هه‌ولێر
دڵشاد گه‌رمیانی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له دواین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای كوردستانه‌وه، باس له پاشه‌كشه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له سه‌ربه‌خۆییه‌وه به‌ره‌و له‌تبوون ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریش له راگه‌یاندكاران، به “سیخوڕ و خۆفرۆش” وه‌سف ده‌كات، كه به وته‌ی ئه‌و، “شه‌و و رۆژ خه‌ریكی فیتنه‌گێڕیین”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه به یه‌كێك له سه‌ركرده توندڕه‌وه‌كانی ئه‌و حیزبه داده‌نرێت، له ساڵی 2003 به هۆی داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، فه‌رمانی ده‌سگیركردنیش بۆ ئه‌و ده‌رچوو، بۆیه ساڵانێك له وڵاتی ئێران ژیانی به‌سه‌ر برد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین جار لێدوانی توندی له باره‌ی پرسه سیاسییه‌كانه‌وه داوه.
له دواین لێدوانی‌دا، كه له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای كوردستانه‌وه‌یه، هێرش ده‌كاته سه‌ر راگه‌یاندكاران و به‌شێكی زۆریان به سیخوڕ ناوده‌بات، له كورته نووسینێكدا كه به ناوی (كوردستانێكی پڕ كێشه‌و داهاتویه‌كی نادیار) له ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوی كردۆته‌وه، دڵشاد گه‌رمیانی نووسیویه‌تی: “به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ئاراسته‌ی هه‌ڵدێرو نادیار هه‌نگاوی پێ هه‌ڵده‌گیرێ، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی داخه ئه‌م جاره‌یان هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕۆشنبیران و ڕاگه‌یاندكاران هه‌ریه‌ك به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌شدارن له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و داهاتووه تاڵه”.
دڵشاد گه‌رمیانی له‌و كورته نووسینه‌دا روو ده‌كاته خه‌ڵك ده‌ڵێت: “ئه‌م هه‌رێمه بچوكه‌ی ئێمه ئه‌و هه‌موو به‌ناو ڕاگه‌یاندكاره سیخوڕ‌و خۆفرۆشانه‌ی تێدایه‌و په‌رش و بڵاون به‌ناو هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی(بینراوو بیستراوو نوسراو)دا‌و،جمه‌یان دێ و خۆیان و ئاغاكانیان ته‌راتێنیانه‌و شه‌وو ڕۆژ خه‌ریكی درز دورست كردن و فیتنه‌گێڕی و به‌ین تێكدانن هێشتا ئه‌م وڵاته‌ش تێك نه‌چووه”.
دڵشاد گه‌رمیانی نووسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر بگوترێ پێش ئه‌مڕۆ خه‌ڵكه سیاسه‌تمه‌داره دڵسۆزه‌كان و ڕۆشنبیره به‌ئاگاكان هۆكاری له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیه‌كه‌بون، ئه‌ی ئێستاكه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان ئومێدی خۆی له‌سه‌ر چی هه‌ڵچنێ و دڵی به‌چی خۆش بێ؟ كاتێك كه‌ده‌بینن بارودۆخه‌كه به‌شێوازێكی سه‌یر ئاڵۆز‌و گۆڕاوه؟”.
گه‌رمیانی له‌و نووسینه‌دا، باسی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه و نووسیویه‌تی: “زۆرێك له‌سیاسه‌ت مه‌دارو به‌ناو ڕۆشنبیران به‌نه‌زانی بێ یان ئاگاداربن خۆیان بونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی ئاڵۆزیه‌كان و ئه‌و كه‌شتیه‌ی كه‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ره یاری پێ ده‌كه‌ن و به‌ئاراسته‌یه‌كی نادیاری ده‌بن و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پیلانی دوژمنان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن…؟
كارێك كراوه ئێستا له‌كوردستان نه‌ك باسی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كه‌ی دوێنێی((ده‌وڵه‌تی كوردی)) نه‌كرێ ،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه له‌ت ده‌كرێ و ئه‌گه‌ری هه‌موو بارودۆخێكی خراپیش ده‌كرێ!!”.