وته‌بێژی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانیمان خستۆته‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌

0

نوچه‌نێت: سلێمانی

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان پرۆژه‌یان بۆ ده‌ستوور و سیسته‌می حوكمڕانی هه‌یه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانییان خۆستۆته‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌.
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: “یه‌كێتیی پرۆژه‌ی بۆ ده‌ستورو سیستمی حوكمڕانی له‌كوردستان هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانی خستوه‌ته‌ پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك‌و كار بۆ هێنانه‌ئارای سازانی نیشتمانی ده‌كات”.
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ كوردستان به‌ دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، وتیشی: “ئه‌م دۆخه‌ پێویستی پێویستی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ویستی خه‌ڵك‌و سه‌روه‌ریی یاساو رێزگرتن له‌دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ تێپه‌ڕێنین‌و هه‌موو لایه‌ك به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی مامه‌ڵه‌ بكه‌ین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com