نوچه‌نێت-رادیو سه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوێنێ پێنجشه‌ممه ئوم سه‌یافیان راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا ده‌ستگیركرابوو كه تێدا مێڕده‌كه‌ی كوژرا.
به‌پێی به‌یاننیامه‌كه‌ی په‌نتاگۆن نه‌سرین ئه‌سعه‌د ئیبراهیم ناسراو به ئوم سه‌یاف له‌لای ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ربووه تا دوێنێ راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی گوردستان كراوه.
ئوم سه‌یاف 15ی ئایار له پرۆسه‌یه‌كی نهێنی سه‌ربازیدا له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیركرا، مه‌به‌ست له پرۆسه‌كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و و مێرده‌كه‌ی بوو، به‌ڵام مێره‌كه‌ی له هه‌مان پرۆسه‌دا كوژرا.
ئه‌م ژنه رۆڵی له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و بازرگانی به كچانی ئێزدی‌دا هه‌بووه و مێرده‌كه‌یشی خه‌ریكی قاچاخیكردن به نه‌وت بوو له به‌رژه‌وه‌ندی داعش.