نوچەنێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدۆ چاتی سێکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە کە گوایە تێیدا فایەق موستەفا ڕەسو ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەردەکەوێت و لەگەڵ کەسێکی نادیار قسە دەکات،سەرجەم قسەکانیش سێکسین،ئەمەش دەنگۆ و هەرایەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە و لە زۆرێك لە پەیجەکانی فەیس بووک بڵاو کرایەوە و هێرشێکی توند کرایە سەر ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان.
ئەمشەو ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان ڕونکرندەوەیەکی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاو کردەوە،لەو ڕونکردنەوەیەدا هاتووە”دوای به‌كارهێنانی چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر بۆ سنورداركردنی كار‌و چالاكیه‌كانم له‌سه‌ره‌تای كاركردنمه‌وه وه‌ك په‌رله‌مانتارێك دواجار به‌به‌كارهێنانی توانای موخابه‌راتیی و سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنۆلۆژیای ئه‌لیكترۆنی كه به‌نرخی سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌قووتی خه‌ڵك ئه‌و به‌رنامانه‌یان به‌ده‌ست هێناوه په‌نایان برده به‌ر له‌كه‌دار كردنی كه‌سێتیم ”
لە بەشێكی تری ڕونکردنەوەکەدا هاتووە کە ئەگەر ئەو کەسەی لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەردەکەوێت من بم بێ منەتانە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم نە دەدایەوە،ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان دەنوسێت”ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم كه ئه‌گه‌ر كاری واقعیی له‌و جۆره له‌ژیانمدا هه‌بوایه ئه‌وا بێمنه‌تانه وه‌لامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌م نه‌ئه‌دایه‌وه كه له‌ڕۆژی 23ی حوزه‌یران بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕووبه‌ڕوم كرایه‌وه”
دەقی ڕونکردنەوەکەی فایەق موستەفا ڕەسوڵ ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان :
ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی
دوای به‌كارهێنانی چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر بۆ سنورداركردنی كار‌و چالاكیه‌كانم له‌سه‌ره‌تای كاركردنمه‌وه وه‌ك په‌رله‌مانتارێك دواجار به‌به‌كارهێنانی توانای موخابه‌راتیی و سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنۆلۆژیای ئه‌لیكترۆنی كه به‌نرخی سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌قووتی خه‌ڵك ئه‌و به‌رنامانه‌یان به‌ده‌ست هێناوه په‌نایان برده به‌ر له‌كه‌دار كردنی كه‌سێتیم به‌دروست كردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مۆنتاژ كرا‌و به‌شێوازێكی ته‌كنیكیی به‌جۆرێك كه به‌شێك له‌بینه‌ران بگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌وه واقعیه, ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌وڵه‌شیان به‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیی له‌ڕۆژی 23 ی حوزه‌یران له‌كاتژمێر (09:13) ده‌ستپێكرد بۆ ڕێگریی كردنم له‌به‌شداریی كردن له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌رله‌مان كه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو و پێشتریش ژماره‌ی مۆبایل وپه‌یوه‌ندیه‌كه به‌ده‌نگ له‌به‌شێك له په‌یجه‌كانی فه‌یسبوكه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه و له‌لای خۆشم پارێزراون.
پێش دابه‌زاندنی گرته مۆنتاژ كراوه‌كه‌ش له‌هه‌مان ئه‌و په‌یجانه‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌رامه سیاسیه دروست كراون به‌نوسین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه ئه‌گه‌ر هه‌ر سووربم له‌سه‌ر بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌وا كاری له‌و جۆره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن , كه ئه‌وه زۆر ڕوون و ئاشكرا به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌وه‌ن كه مه‌رامێكی سیاسی له‌پشت ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه‌وه‌یه و تاكه ڕێكاریان ئه‌وه‌یه به‌و به‌هاو نرخه نزمه ئامانجه نه‌خوازراوه‌كانیان به‌دی بێنن كه نیشانه‌ی شكست هێنانیانه له ڕێكاره سیاسی و یاساییه‌كان و له‌مه‌یدانی ململانێی سیاسی‌دا به‌شكستی ته‌واو گه‌یشتوون!! كه هیوادارم وانه‌بوایا به‌لام به‌ڵگه‌كان حاشا هه‌ڵنه‌گرن.
منیش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پێشتر و دواتریش كه‌وتونه‌ته به‌ر ئه‌و شالاوه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌ر به هه‌وڵ و تێكۆشانی ئێمه بگرن له ڕیشه كێش كردنی گه‌نده‌ڵیی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی و گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له‌گۆڕینی سیستمی حوكومڕانیی و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا و به‌دیهێنانی داد په‌روه‌ریی كۆمه‌لایه‌تی كه بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزه سیاسیه‌دا نیه كه ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی باكی به ئاینده‌ی خه‌ڵك و خاكی كوردستان نیه, كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و جۆره هه‌ولانه‌یان له‌قازانجی خۆیان و هیچ كه‌سێكدا نیه و ئێمه‌ش له‌كارو چالاكیی به‌رده‌وام ناوه‌ستێنێ به‌ڵكو به‌گوڕێكی زیاتره‌وه به‌رده‌وام ده‌بین و شكست به‌و هه‌ولانه‌یان دێنین و بێمنه‌تیی و بێباكیی ته‌واویی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌تایبه‌تیش كه ده‌سته‌كه‌یان به‌ته‌واویی ئاشكرایه, و هه‌ر حیزب و لایه‌نێكی سیاسیش بۆ مه‌رامه سیاسیه‌كانی ئه‌م جۆره هه‌وڵه شكست خواردوانه به‌كار بهێنێ دڵنیام كه ئاینده‌یه‌كی تاریك و شكستێكی كه‌مه‌رشكێن ده‌بێته نسیبی.
سه‌باره‌ت به‌ڕاستیی و ناڕاستیی گرته ڤیدیۆییه‌كه كه له‌لای هه‌ندێ له‌بینه‌ران گومانی دروست كردوه جارێ ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم كه ئه‌گه‌ر كاری واقعیی له‌و جۆره له‌ژیانمدا هه‌بوایه ئه‌وا بێمنه‌تانه وه‌لامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌م نه‌ئه‌دایه‌وه كه له‌ڕۆژی 23ی حوزه‌یران بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕووبه‌ڕوم كرایه‌وه و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌یان به‌مۆنتاژ كراوی ئاماده بوایه بۆ توند كردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان و ڕیِگریی كردنی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌شداریی كردنم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و گرته‌یه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بۆ ئه‌ناردم ,ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌داهاتودا ڕاستیی و ناڕاستیی ئه‌و گرته‌یه بۆ ئه‌و كه‌مایه‌تیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه تا ئێستا گومانێكیان هه‌یه.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕی (وشه) ڕاست بكه‌مه‌وه كه گوایه له‌لێدوانێكمدا من ووتومه (من خۆم به‌خاوه‌نی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ئه‌زانم) كه ڕاستیی لێدوانه‌كه‌ی من به‌م جۆره‌بوه ( من له‌نێوان به‌شداریم له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ڕۆژی 23ی حوزه‌یران و بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ناوی منه‌وه به‌شداریی كردنم له‌كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵبژاردوه و بێ باك بووم له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی تۆمه‌ت ئامێز كه ده‌رهه‌ق به‌من ده‌كرێ) و ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ڵگه به‌ده‌نگ له‌لای خۆم پارێزراوه , كه هیوادارم ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتن بێت له‌لایه‌ن ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه نه‌ك به‌مه‌به‌ست كرابێت.
ماوته‌وه ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتگیریی هه‌موو ئه‌و په‌یج و ماڵپه‌ڕو ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاوولێتیان بكه‌م كه به‌شێوازی جۆراو جۆر په‌یوه‌ندیان كردوه و بۆ به‌رگریكردن له‌ڕاستیه‌كان پشتیوانیی و هاوكاریی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه.
دواكه‌وتنی ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نها هۆكار ئه‌وه‌بوو كه له‌كات و ساتی خۆیدا له‌ڕێگای چه‌ند لێدوانێكمه‌وه ڕوون كردنه‌وه و ڕای خۆم خستبوه ڕوو , به‌لێم له‌سه‌ر داوای زۆرێك دۆست و ئازیزانی خۆشه‌ویست ئه‌م ڕوون كردنه‌وه تایبه‌ته‌م خسته به‌رچاوی ڕای گشتی.
فایه‌ق مسته‌فا ڕه‌سوڵ
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان