نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، داعش و به‌عسییه‌كان به نیازن شه‌ڕه‌كان بگوێزنه‌وه‌ی بۆ پارێزگا شیعه‌نشینه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه شه‌ش كۆنه ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عێراق كه شیعه مه‌زهه‌بن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و توركیا خه‌ریكی جموجوڵێكی به‌رفراوانن و ره‌نگه چالاكییه‌كانی ئه‌وان هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی پارێزگا شیعه‌نشینه‌كان بێت.
سه‌رچاوه‌كان وتوشیانه ئه‌م خۆپیشاندانانه وا زوو كۆتاییان نایه‌ت و وه‌ك ئه‌وانه‌ی ساڵانی رابردووی پارێزگا سوننییه‌كان درێژه ده‌كووشن و سه‌رده‌كێشن بۆ مانگرتن.
دواتر جیابوونه‌وه له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق درووستده‌بێت. دواتر خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌ده‌ستێنن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و له یه‌كه‌م هه‌نگاودا شه‌ڕ له به‌سره هه‌ڵده‌گیرسێت. له هه‌مانكاتدا داعش له رێگه‌ی ناوچه‌ی نخێب و باكووری بابله‌وه په‌لاماری حلله و كه‌ربه‌لا ده‌دات و دواتریش به‌غدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به‌بێ ته‌قه ته‌سلیمی داعش و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كرێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی شیعه ده‌هێنرێت له به‌غدا. چونكه ئه‌و شار له‌ڕوی مێژووییه‌وه شاری سوننه‌كانه.
له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تادا، له‌ماوه‌ی كه‌می داهاتودا ه‌بپێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان به‌عسییه‌كان و داعش، ناوی داعش ده‌گۆڕدرێت و ناوێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نرێت.