نوچه‌نێت-ئااژنسه‌كان
ئاژانسی گواستنه‌وه‌ی سویدی Transportstyrelsen بڕیاریدا له‌مڕۆوه رێگه نه‌دات به فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی كه گه‌شت له عێراقه‌وه بۆ سوید و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیڵی ئاسمانیی عێراقی پابه‌ند نییه به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕؤكه‌وانیی ده‌ڵێت هێڵی ئاسمانیی عێراقیی پابه‌ند نییه به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی فڕین به‌وجۆره‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ده‌كه‌ن.
سیمۆن بۆسلۆك به‌رپرسی ئاژانسی گواستنه‌وه‌ی سویدی ده‌ڵێت “ئێمه ته‌ماشای كۆی كار و چالاكییه‌كانی ئاژانسه‌كانی فڕین ده‌كه‌ین، سیستمی كوالیتیه‌كه‌یان و چۆنێتی گه‌رانتیكردنی سه‌لامه‌تی و ئاساییشی گه‌شته‌كان، له‌و روانگانه‌وه بینیمان هێڵی ئاسمانیی عێراقی له ئاست خواسته‌كانی ئێمه‌دا نییه”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی “ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی لێیه رووبكاته سوید، با كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی غه‌یری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی هه‌ڵووژێرێت”.
شیاوی وتنه ساڵی رابردوو 18239 له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراقییه‌وه گه‌شتی ئاسمانییان له‌نێوان عێراق و سوید ئه‌نجامداوه.