ئەمریکا:زیاتر لە ٢٥٠٠ سەربازی نوێ رەوانەی ئەفغانستان و عێراق دەکەین

0

نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان

ئەرتەشی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا باس لە ناردنی ٢٥٥٠ سەربازی خۆی دەکات بۆ عێراق و ئه‌فغانستان.

بە پێی راپۆرتەکەی ئەرتەشی ئەمریکا،بنکەی سەربازی”فۆرت درام”،  ١٢٥٠ سەربازی خۆی بۆ شەڕ لە دژی داعش لە عێراق  وسوریا رەوانە دەکات.

ئەرتەشی ئەمریکا راشیگەیاندووە:بنکەی فەرماندەیی هێزی پیادەی،بۆ شەڕکردن لە ناوچە کوێستانیەکان لە بنكه‌ی سەربازی”فۆرت درام” ٣٠٠ کەس و پایەگای سەربازی”بی.سی.تی”لە ویلایه‌تی لوییزیاناش نزیک بە ١٠٠٠ کەسی لە ژیر ناونیشانی”ئۆپێراسیۆنی نیگابانی ئازادی”دەنێرێتە ئەفغانستان.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە”ئەم هێزانە لە کۆتایی هاوین  وسەرەتای پاییزی ئەمساڵ رەوانەی ئەفغانستان و عێراق دەکرێن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com