هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی کوردستان.

0

نرخی نەوت بەرزبوەوە.

نوچەنێت

بە پێچەوانەی بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمەریکا ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزوبوونەوەی تۆمار کرد دوای ئەوەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ چەند هەفتەیەکی یەك لە دوای یەك درێژەی هەبوو.

هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نوێی نەوتی سعودیە کە بڕیاریداوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئاستی هەناردەکردنی نەوت تەنها لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرز بکاتەوە.

ئەو گۆڕانەی سیاسەتی نەوتی سعودیە وای کردو کە نرخی نەوتی برێنت 79 سەنت بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 50 دۆلار و 78 سەنت.

نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش بەرێژەی سەدا 1.42 بەرزبووەوە و گەیشتە بەرمیلێک بە 46 دۆلار و 39 سەنت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاندووە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و دابەزینەکەش گەشتووەتە رێژەی سەدا 4.4، ئەو نزمبوونەوەیە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا کارێکی وای کردووە کە نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com