نوچەنێت:هەولێر
بە پێی پێشبیننیەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی هەینییەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پێشبینی کەشناسی و پلەکانی گەرمای بۆ چەند ڕۆژای داهاتوو ڕاگەیاند و وتی “لە رۆژی 7 ی ئەم مانگەوە کە دەکاتە ڕۆژی هەینی تاکو رۆژی 10ی ئاب، پلەی گەرما بەشێوەیەکی کاتی 3 بۆ 5 پلە نزمدەبێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان هۆکاری ئەم نزمبوونەوەیەشی ئاشکرا کردو وتی ” ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەی گەرما بەهۆی لاوازبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمیی ساڵانەیە”.
بە پێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئەم گۆڕانکارییە لە پلەی گەرمی شارەکانی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و دواتر بە پێی پێشبینی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پلەکانی گەرما وەك خۆی لێ دێتەوە..
پلەکانی گەرما بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت :
شاری هەولێر :
هەینی:بەرزترین پلە 44
شەممە :بەرزترین پلە 42
یەکشەممە:بەرزترین پلە 43
دووشەممە:بەرزترین پلە 44
شاری سلێمانی :
هەینی:بەرزترین پلە 43
شەممە:بەرزترین پلە 40
یەکشەممە:بەرزترین پلە 41
دووشەممە:بەرزترین پلە 42
شاری دهۆک
هەینی:بەرزترین پلە 41
شەممە:بەرزترین پلە 39
یەکشەممە:بەرزترین پلە 40
دووشەممە:بەرزترین پلە 41
شاری کەرکووک
هەینی :بەرزترین پلە 45
شەممە:بەرزترین پلە 43
یەکشەممە:بەرزترین پلە 44
دووشەممە:بەرزترین پلە 45