نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بڕیاربوو لیژنه‌ی یاسایی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا، واژۆ له‌سه‌ر راپۆرتی خۆیان له باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ن و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌ماتی بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو له لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و واژۆیه بكات، ئه‌و پرسه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی (6/8/2015) لیژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مانی كوردستان، به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی، بۆ واژوكردنی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی واژۆنه‌كردنی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له لیژنه‌كه، ئه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی (9/8/2015) دواخرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له ته‌لاری په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ستی، به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه دوا ده‌خه‌ن، وتیشی: “به‌دڵنیاییه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه راپۆرته‌كه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌و كاتیش دوا ده‌رفه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین بگه‌نه سازان”.