نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌هۆی به‌شداریكردنیان له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌وه، رێ‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا خۆشكردووه، تا ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا بكات، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “بۆی هه‌یه حیزبه‌كانی توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بێن و له به‌رژه‌وه‌ندی توركمانه‌كان كاربكه‌ن”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “چوونی كاك مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانی بۆ به‌شداری كردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په هه‌ڵه بوو، چونكه نه ده‌نگیان هه‌بوو، نه ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوانه‌یش بوون كه كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی باكوری كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ڕێی بۆ توركیا خۆشكردووه كه سبه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی توركمانه‌كان كار بكه‌ن، ئایا ئێمه پێمان ئاسایی ده‌بێت تورك بێنه ئێره و له به‌رژه‌وه‌ندی توركمانه‌كان كار بكه‌ن؟”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتیشی: “هه‌موو ئه‌م خوێندنه‌وانه وا ده‌كات، كه ئێمه بڵێین باش نه‌بوو وا راسته‌وخۆ ئێمه بچینه ناو ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان بكه‌ین”.