وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سەفەر بۆ ئێران، هۆشداری دەدا بەهاوڵاتیانی کە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە، مەترسیەکانی سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی  لە کاتی سەفەریان بۆ ئێران کەم نەکردووەتەوە.

ئەم وەزارەتخانەیە رۆژی چواشەممە، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک داوای لە هاووڵاتیانی کردووە، کە پێش سەفەریان بۆ ئێران بە “وردی”مەترسیەکانی ئەم ئەو سەفەرە هەڵسەنگێنن.

لە بەیانییەکەی ئەم وەزارەتەدا هاتووە لە: ئیستاش زۆر کەس و لایەن هەن کە دوژمنایەتی ئەمریکا دەکەن.لە ئەنجامدا ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە هاووڵاتیانی ئەمریکی کە سەردانی ئێران دەکەن، یان دانیشتووی ئەو وڵاتەن ئەزیەت و ئازار بدەن و دەستگیر بکرێن.

لە ساڵانی رابردوودا دامەزراوە و بەرپرسانی ئێرانی، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەمریکایان بە تاوانی جاسوسی و وەستان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستگیر کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com