نوچهنێت-ئهسۆشیهیتدپرێس
کۆماریخوازەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریک دووشەممە رایانگەیاند کە بۆ رەد کردنەوەی رێکەوتنی ناوکی لە گەل ئێران دەنگی پێویستیان هەیە،ئەمە لە کاتێکدایە کە دیموکراتەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم رێکەوتنە راگەیاندووە.
بە پێی ئاژانسی ئاسۆشیتیدپرێس،لەویڕا لە کۆماریخوازەکان ٢٤٦ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە دەستەوەیە ،ئەگەری زۆر لە ئارادایە کە بتوانن ٢١٨ دەنگ کۆ بکەنەوە بۆ پشتیوانی لە گەڵاڵەیەک کە بۆ رەد کردنەوەی ئەم رێکەوتنە ئامادە کراوە.ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن پیتێر راسکامی،نوێنەری کۆماریخوازی ویلایهتی ئیلینۆی ئامادەکراوە.
راسکام لە راگەیەندراوێکدا وتویهتی کات و ساتەکان بە قازانجی رێکەوتن نین.چونكه لهمكاته ههستیارهدا هەرچی ئەندامانی ئەنجومەن کاتی خۆیان بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم رێکەوتنە تەرخان دەکەن.
کۆنگرێسی ئەمریکا،٦٠ رۆژ بواری هەیە تا وەکوو ئەم ریكکەوتنە هەلبسەنگێنێ و چاوەڕوان دەکرێ تا ١٥ی ئهیلول دەنگدان بۆ پشتیوانی یان رەدکردنەوەی ئەنجام بدرێ.کۆماریخوازەکان پێیان وایە کە ئەم ریکەوتنە نابیتە بەربەستێک بۆ دەستراگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی،ویڕای ئەوەی کە بە میلیارد دۆلار لە پارەی بلۆککراوی ئەم وڵاتە لە ئەنجامی هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکەوێتە خزمەت گرووپە تیرۆریستیەکانی وەک حیزبوڵای لوبنان و حەماسەوە.