نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
هه‌ندێك له توێژه‌رانی ده‌روونناسی پێیان وایه ریزبه‌ندی كه‌سه‌كان له خێزانه‌كاندا كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییان و هیچ دوو خوشك و برایه‌ك به رێژه‌ی 100% سیفه‌ته‌كانیان له‌یه‌ك ناچیت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵ و ئه‌و دایكه‌ی پێیان ده‌گه‌یه‌نیت هه‌ر هه‌مان كه‌سه به‌ڵام باوكان له مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ل هه‌ر منداڵێك جیاوازن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێتی جیاوازیان لێ‌دروست ببێت.
بۆ نمونه یه‌كه‌م منداڵ باوكان هه‌موو شتێكی بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ منداڵه‌كانی تر خوشك و براكانیش به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵ باوكه‌كه له هه‌ندیك رۆڵدا ، هه‌میشه باوكان شانازی به منداڵی گه‌وره‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موویان گه‌وره‌تره له هه‌موویان عاقڵترو به‌تواناتره
باوكان هه‌میشه منداڵی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و هێنانه‌دی ئامانجه‌كان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن به‌ڵام منداڵی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتن و ئاشته‌وایی په‌روه‌ده ده‌كه‌ن و منداڵی بچوكیش هه‌میشه زۆرترین گرنگی پێده‌درێت بۆیه ریزبه‌ندیت له خێزاندا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سێتیت به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
منداڵی گه‌وره : كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوه
توێژه‌ران ده‌ڵێن یه‌كه‌م منداڵی دایك و باوك هه‌میشه گرنگیان پێده‌درێت و له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی و متمانه و ره‌فتاری باش و وریاییی راده‌هێنرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میت ئه‌وا له‌وانه‌یه زۆر شتت به‌ده‌ست هێنابێت له ژیانتدا و له پیشه‌ی سه‌ركردانه ده‌گه‌ڕێیت بۆ نمونه له بواری یاسا یان پزیشكی یان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌ك.
منداڵی ناوه‌ڕاست: لێبورده‌یه
ئه‌گه‌ر ریزبه‌ندی ناوه‌ڕاستت هه‌یه له خێزانه‌كه‌تدا ئه‌وا له‌وانه‌یه تۆ كه‌سێك بیت حه‌زت له یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر بێت و لێبورده‌یت و زۆر نه‌رمونیانی له ره‌فتارت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، هه‌میشه هاورێی زۆرت هه‌یه و وه‌ك خێزانێكی تر وان بۆت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خێزانه‌كه‌تدا گرنگی زۆرت پێنه‌دراوه بۆیه ده‌ته‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی خویزان قه‌ره‌بووی بكه‌یته‌وه.
ئه‌براهام لینكۆڵن و جۆن كه‌نه‌دی و ونستۆن چه‌رچل و بیل گیتس و ستیبب فۆربس له‌وانه‌ن كه ریزبه‌ندی ناوه‌ڕاستیان هه‌یه، به گشتی ئاسانه خۆت له ده‌سه‌ڵاتدا ببینیه‌وه و كه لێهاتووییه‌كانی خۆت به‌كار ده‌هێنیت و گرنگیت پێده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی جار تۆ‌و برا گه‌وره‌كه‌ت له‌هه‌مان بواردا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به‌ڵام تۆ لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیت جیاوازه له ئه‌و كه توانای دانوستان و گفتوگۆ و لێبوردن و هه‌ست كردن ب ئارامیت هه‌یه.
منداڵی بچوك : حه‌زی له خۆشی و كاتبه‌سه‌ربردنه
خێزان هه‌میشه له‌گه‌ڵ منداڵی بچوكدا ئاسانكاری ده‌كات و سه‌رنجی خێزان راده‌كێشێت و گرنگی پێده‌ده‌ن به‌ڵام به‌قه‌د منداڵی گه‌وره نا.
هه‌روه‌ها منداڵی بچوك زۆرترین ئازادی پێده‌درێت و سه‌ربه‌خۆیه و كه‌متریت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت ، كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر خێزان هه‌یه. له‌وانه‌یه پیشه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌كته‌ر یان ئه‌كته‌ری كۆمیدی یان نوسه‌ر یان ده‌رهێنه‌ر ی ده‌ستكه‌وێت ، له‌وانه‌یه پزیشك و مامۆستاش بن .
تاقه منداڵ
ئه‌گه‌ر تاكه منداڵی خێزانه‌كه‌تی ئه‌وا هه‌موو گرنگی پێدانی خێزانه‌كه‌ت بۆ تۆ ده‌بێت و زۆر پێگه‌یشتوو تێگه‌یشتوویت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات به ته‌نیایت و متمانه‌ت به خۆت زۆر ده‌بێت و كه‌سێتیه‌كی داهێنه‌رت لێ‌دروست ده‌بێت كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی له نێوان سیفه‌ته‌كانی منداڵی گه‌وره و منداڵی بچوك.