نوچهنێت-ئهسۆشیهیتدپرێس
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئهسۆشیهیتد پرێس،مەحمودی ئەحمەدی نەژاد سەرۆکۆماری پێشووی ئێران،بە رێکخستنی بەرەیەک لە ژێرناونیشانی”بەرەی یارانی کارامەیی و گۆڕانکاری ئێران” دەیەوێ بچێتەوه ناو گۆرەپانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
ئەحمەدی نەژاد ماوەیەک بەرلە ئێستا رایگەیاندبوو کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک هیچ بەرنامە و پلانێکمان بۆ چوونە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو نییە. هەندیک لە شارەزایانی سیاسی لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەحمەدی نەژاد هیچ پێگەیەکی لە ناو چینی مام ناوەندی و شارە گەورەکانی ئەم وڵاتە نییە،بەڵام خەڵکی ئەو ناوچانەی کە بە دروشمی رواڵەتی هەڵدەخڵەتێن رهنگە هۆگری ئەوەیان تیا مابێت کە دەنگ بدەن بە بیرۆکەی ئەحمەدی نەژاد نەک شەخسی خۆی.
لە دوو خولی سەرۆكکۆماری ناوبراو،ناکۆکیەکانی ئێران و رۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ناووکیی ئەم وڵاتە گەیشتنە ئەو پەری خۆی.کۆمەڵێک لە شارەزایانی دیکەش ئهگهری گەڕانەوەی ناوبراو بۆ گۆڕهپانی سیاسی ئەم وڵاتە بە فاكتهرێكی پاراستنی باڵانس له ئێران دەشوبهێنن کە رێبەری ئێران دەتوانی هەمبەر بە ریفۆرمخوازەکان و میانەروەکان بە کاری بێنێت.