نوچه‌نێت-ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانی
قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب نییه سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناو سنووری نێوده‌وڵه‌تیی عێراق و ده‌ڵێت شانشینه‌كه‌ی ئه‌وان به‌ته‌واوی پشتیوانی توركیایه له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی قه‌ته‌ری له زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه‌كه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌رچوو ده‌بێت قسه‌و باسی زیاتری لێ بكرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام” هه‌روه‌ك ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر پشتیوانیی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیای برا راده‌گه‌یه‌نێت له‌و رێوشوێنانه‌ی كه بۆ پاراستنی ئاساییشی ناوۆ و سنووره‌كانی جێبه‌جێیان ده‌كات”.
وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میرنشینی قه‌ته‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “توركیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بكات و به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا زاڵ ببێت كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆی له هه‌ر شوێنێك بن، ئه‌وه‌ش به‌پێی مادده‌ی 51ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ماف به ده‌وڵه‌تان ده‌دات به تاك یان كۆمه‌ڵ به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی هێرشه چه‌كدارییه‌كان ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رسنوور و ناوخۆی توركیا كه ده‌ریان خست توركیا له‌ژێر چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه”.