نوچه‌نێت- روسیا توده‌ی
گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی لیستێكی 10 كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی بلاو كرده‌وه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
- حاكمی ده‌وڵه‌تی مالی ” مانسا مو‌سا” كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاڵتوون بوه ، تا ئێستاش كارێكی زۆر گرانه هه‌ژمار كردنی سامانه‌كه‌ی.
- ئۆكتاڤیان ئۆگه‌ستس دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی به پله‌ی دووه‌م دێت ، ئابوری‌ناسان پێیان وایه سه‌روه‌ت و سامانی ئیمپراتۆر نزیكه‌ی 4.6 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ئێستا بوه
- ئیمپراتۆر چینی شین تسۆنگ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ئابوری كه له سه‌ده‌ی یانزه‌دا 30% داهاتی هه‌موو جیهانی به‌ده‌ستده‌هێنا.
- پله‌ی چواره‌م بۆ جێنشینی یه‌كه‌می ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی مه‌غۆله . له سه‌ده‌ی شانزه‌دا چاره‌كی هه‌موو داهاتی جیهانی هه‌بوو ، داهاتی تاكه كه‌سیش له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا به‌رامبه‌ر بوه به داهاتی تاكه‌كه‌س له به‌ریتانیا له سه‌رده‌می ئه‌لیزابێسی یه‌كه‌م ، سه‌مایه‌داره‌كانیشی له سه‌رمایه‌داره ئه‌وروپیه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون.
- له پله‌ی پێنجه‌مدا جۆزیف ستالین دێت كه ده‌ستی به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئابورییه‌كانی جیهاندا گرتبوو ، هه‌رچه‌نده سه‌روه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هی ستالین نه‌بوو به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی هه‌موو ره‌فتار كردنێكی هه‌بوو به‌سه‌ریدا.
- خاوه‌نی كۆمپانیای “ی‌و ئێس ستیل” ی ئه‌مریكی كه سامانه‌كه‌ی به 372 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت له پله‌ی شه‌شه‌مدا دێت.
- جۆن رۆكفلر دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ” ستاندا‌رت ئۆیل” ی ئه‌مریكی له پله‌ی حه‌وته‌م دێت كه سامانه‌كه‌ی 341به ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت .
- له پله‌ی هه‌شته‌مدا سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی بریتان دێت كه له ساڵی 1093 دا 7% ی هه‌موو داهاتی ناوخۆی به‌ریتانیای هه‌بوه كه ده‌كاته 194 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ئێستا.
- له پله‌ی نۆیه‌مدا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه دێت كه بیل گیتسه و سامانه‌كه‌ی به 78.9 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
- دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆل جه‌نگیزخان كه به سه‌ركه‌وتووترین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی مێژوو داده‌نرێت له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.