نوچهنێت-ئیرنا
محەممەد هادی کەرەمی بەرپرسی رێکخراوی فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران دهڵێت وڵاتهكهی بە نيازى کڕینی ساڵانەی ٨٠بۆ٩٠ فڕۆکەی گەورە یە لە کۆمپانیاکانی بویینگ وئێرباس.
كهرهمی وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتوویەتی:کڕینی ئەم فڕۆکانە لە چوارچێوی زیندووکردنەوەی پارکی ئاسمانیی ئەم وڵاتەدایه.
بە وتەی نوێنەری ئەم رێکخراوە،گەمارۆکانی کڕین و رێڕهوی فرٶکە بۆ سەر ئێران بە پێی رێکەوتنەکان هەڵدەوەشێتەوە،هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی بە نیازە پارکی ئاسمانیی خۆی زیندوو بکاتەوە.کەرەمی وتیشی:دەوڵەت بۆ کڕینی ئەم فڕۆکانە لە میکانیزمی لیزینگ و وامی دەرەوە وهەروەها سندووقی دەوڵەت کەڵک وەردەگرێت.
بە گوێرەی ئاژانسی ئیرنا،پێشتر بەرپرسانی ئێرانی باسیان لە پێویستی دابین کردنی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ فرۆکە کردبوو،هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی بویینگ و ئایرباسیش ئامادەیی خۆیان بۆ فرۆشتنی ئەم فڕۆکانە بە ئێران راگەیاندووە.