نوچه‌نێت: تایبه‌ت
پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌دات و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، كه بێده‌نگیان بۆ گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزانی جه‌ماوه‌ری ئیسغلال نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رایگه‌یاند: “كوردستان له‌دۆخی جه‌نگدایه، له‌به‌ر ره‌چاوكردنی هه‌ندێ پرس باری نا ئاسایی راناگه‌یه‌نرێ، ئەگەرنا لەهەموو چواردەروری کوردستان ئاگر دەبارێت، ئەوە هێرشی فرۆکەکانی تورکیاش بەهۆی پەکەکەوە زیادی کرد، ئێستا دەرفەتی هەندێ ئاڵۆزی و نەزەریاتی ناوخۆیی نییە، خوازیارین لایه‌نه‌كانی تر له‌وه تێبگه‌ن و چیدی بێده‌نگی پارتی ئیستغلال نه‌كه‌ن، بۆ گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزانی جه‌ماوه‌ری”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سووربوونی پارتی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی دووپات كرده‌وه و وتی: “ئێمه سورین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، ده‌بێ ئه‌م قۆناغە له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان تێپه‌ڕێینین، و بەئەرکی پارتی و هەموو ئەو لایانەی دەزانین کە لەهەستیاری و دەرفەتەکانی ئەم قۆناغە حاڵین، کوردستان بگوازینەوە قۆناغێکی ئارامتر بێ ئەوەی زیان بەبەرژوەندییە باڵاکانمان بگات، به‌راستی پارتی كاتی نییه بۆ هه‌ندێ جوڵه‌ی سیاسی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كوردستان نییه، ئه‌گه‌رنا كارتی زۆر هه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ناچاریش بكرێین ده‌بینن، ئه‌وكات ده‌زانن خه‌می پارتی له‌كوێ بوو هی ئه‌وان له‌كوێ”.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه وتی: ” باشتره چاوه‌ڕێ بكه‌ین بۆ ده‌ستور، له‌ده‌ستوردا ئه‌و پرسانه یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌لیژنه‌ی ده‌ستوردا هه‌یه، هه‌موان ده‌توانن له‌ده‌ستوردا هه‌ندێ پرسی هه‌ستیار و نیشتیمانی به‌یه‌كجاری یه‌كلایی بكه‌نه‌وه”.