نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، حیزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و ئه‌و هاوكارییه‌ش نه‌بێته ده‌ستێوه‌ردان، وتیشی: “هیچ به‌شێكی كوردستان ناتوانێت زمان حاڵی به‌شێكی تری بێت”.
محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له هه‌ر كام به‌شه‌كانی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین زۆرجار په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی تر گیراوه، به مه‌به‌ستی ته‌وازونی هێز له ئاستی كوردستانی، كه ئه‌وه‌یش لایه‌نی سلبی هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدكا وتی: “ئێمه داوا ده‌كه‌ین هێزه سیاسییه‌كان یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بن، له‌سه‌ر داخوازی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، كه له چوار چێوه‌ی زه‌روره‌تی سیاسیی‌دا بێت، چونكه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت، كۆمه‌كی سه‌قامگیری و پارێزگاری ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ناكات، له هه‌ر كام پارچه‌یه‌كی كوردستان بێت”.
قادری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه، كه دۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌كه ده‌خوازێت، كه هه‌ر پارچه‌یه‌ك خۆی بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌ت و چاره‌نووسی خۆی بدات و پارپه سیاسییه‌كانی زمانحاڵی بن، وتیشی: “هیچ به‌شێكی كوردستان ناتوانێت زمان حاڵی به‌شێكی تری بێت”.