نوچەنێت-هەولێر
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكەمەتی هەرێمی كوردستان لە نوێترین راپۆرتیدا زانیاری ورد سەبارەت بە راددەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە” لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان 16 ملیۆن و 19 هەزار و 90 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە دەکاتە رۆژانە 516 هەزار و 745 بەرمیل نەوت”.
بەپێی راپۆرتەکە، 12 ملیۆن و 20 هەزار و483 بەرمیل لەو کێڵگانەوە بووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەبرێن، سێ ملیۆن و 998 هەزار و407 بەرمیلیش لەو کێڵگانەوە بووە کەلەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەڕێوە دەبرێن.
هەر بەپێی هەمان راپۆرت، وەزارەتەكە 2 ملیۆن و 201 هەزار و540 بەرمیل نەوتی بە کۆمپانیای سۆمۆ داوە.
لە مانگی حوزەیراندا حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 571 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردبوو، واتە مانگی تەمموز هەناردەی نەوتی كوردستان رۆژانە 45 هەزار بەرمیل كەمی كردووە.