هاوار تەیب : شەوانی بێ تۆیی
ئه‌مشه‌و له‌م که‌ناری بێدەنگییه‌ما
بێهوده شه‌پۆل دە‌ده‌م
تا که‌شتی رووحم
له ئامێزی بێ ئۆقره‌ییدا
له‌نگه‌ر بگرێ.
تۆ پێتگوتم: که‌یادت کردم
گوێ له نه‌غمه‌ی باڵنده‌کان و
ئاوازی ده‌ریا بگره
پێتگوتم: هه‌موو ده‌م
له‌گه‌ل کازیوه‌دا هه‌ڵدێم
له نێو هه‌موو باخچه‌یه‌کدا ئه‌ڕوێم
پێتگوتم تۆ له کوێ بی من له‌وێم.
من له‌م شه‌وه بێ تۆییه‌دا
هه‌نگاو ده‌نێم
به‌ره‌و دورگه‌ی چاوه‌کانت دێم
خۆم و وه‌نه‌وز و خولیاکانم
ده‌بینه هیوا و حه‌زه‌کانم
به تاڵه مووی که‌زییەکانته‌وه
دە‌به‌ستمه‌وه.