نوچه‌نێت-ئاژانسی ده‌نگوباسی روسی
عێراق به‌نیازی گێڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ئاسه‌واری مێژوویی خۆیه‌تی، كه ده‌ڵێت به‌شێكیان له حلله‌ی پایته‌ختی بابلیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه دزراون.
حسێن شه‌ریفی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسه‌وار و گه‌شتیاریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئاژانسی ده‌نگوباس رووسی وتووه كه له ساڵی 2003 دا سه‌ربازارنی ئه‌مریكی له عێراق 30 هه‌زار پارچه‌ی به‌نرخ مێژووییان له عێراق دزیوه.
شه‌ربفی وتوشیه‌تی جگه له حلله، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌شاری موسڵیش چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری مێژوویی عێراقیان دزیوه.
په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه تۆماركردووه كه ئاسه‌واری عێراقیان دزیوه.