نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاتی پارتی به به‌عس ده‌شوبهێنێت دواخستنی کۆنگرەی گۆڕان دەخاتە ئەستۆی پارتی
نوچه‌نێت: سلێمانی
نه‌شیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئۆباڵی دواكه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌ش به به‌عس ده‌شوبهێنێت، وتی “ئێمه شاخ دوو كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌مان به‌ست، خه‌ڵک له شاره‌كانه‌وه ده‌هاتن به ماسكه‌وه به‌شدارییان ده‌كرد، بۆیه ئێستاش ناكرێت خه‌ڵكی خۆمان له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه بێت به‌شداری له كۆنگره‌ی گۆڕاندا بكات و به ماسكه‌وه لەپێشەوە دا‌نیشێت”.
له میانی به‌رنامه‌ی رووبه‌ڕوو كه كاتژمێرمێر 9:20 ده‌قه‌ی شه‌وی 17/7/2011 له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن پێشكه‌شكرا، نەوشیروان مستەفا ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان گرت و به ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی شوبهاند، کە زەمانی شاخ ئەندامانی کۆنفرانسی کۆمەڵە لەترسی بەعس بە ماسکەوە بەشداریانکردووە ئێستاش ئۆباڵی دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی پارتی کە ئەندامەکانیان لە هەولێرو دهۆکەوە ناتوانن بەئاشکرا بێن بەشداری کۆنگرە بکەن، لەوەڵامی ئەوەی کە لەدوو ساڵ ئەدائوخۆڕێکخستنەوەی کاری حزبییان تاچەند رازین؟. وتی”لەماوەی دوو ساڵێ رابردوودا لەشەڕێکدا بوین ئەگەر مقاڕەنەی بکەی بەشەڕی زەمانی یەکێتی و پارتی هەموو ئەو شەڕانەی ئەو زەمانە بەرانبەر بەیەک کردوویانە، لەم دوو ساڵەدا بەرانبەر بەئێمە کردوویانە، هەتا پەلاماری مەقەڕو شتەکانیشیان داین، لەهەندێ جێگا مەقەڕیان سوتاندین، مەقەڕیان تاڵانکردین، لەهەندێ جێگە خەڵکیان گرتین، برینداریان کردن، هەتا مەحکەمەکانیان والێکردووە تائسیسی مەحکەمەکانیان کردووە بە مەڵبەندی ململانێی سیاسی بۆ بەکارهێنانی تەسفیەکردنی ناحەزەکانی خۆیان و ناڕازییەکان، لەبەر ئەوە ئێمە نەمانتوانی بەشێوەیەکی ئاسایی پرۆسەی خۆرێکخستن بکەین، پشوویەکمان نەبووە کەبتوانین ئەوە بکەین، تۆ چۆن دەتوانی کۆنگرەیەک ببەستیت لەکاتێکدا تۆ کە لەهەموو بادیناندا مەقەڕێکت نەبێت بە ئازادی خۆت ئیشی تیا بکەیت، هەڵسوڕاوەکانت هینی ئەوە نەکەن بتوانن بەئازادی بێن و کۆببنەوە لەهەولێر عەینەن بابەت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە تونیومانە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک شت بکەین، ئێمە ئێستا ئەتوانین بڵێین ئامادەین بۆ ئەوەی کۆنگرە ببەستین، یەکەم بەرنامەی سیاسیمان هەیە یەکەم بەرنامەی ئەوەمان هەیە لەمانگی تەموزی یەکەم هەڵبژاردن و لەمانگی مارتی دووەم هەڵبژاردندا هینمان کردووە، ئەوە بەرنامەیەکە تا ئێستا ئێمە لەسەر ئەوە کار دەکەین، لەکۆنگرەشدا رەنگە بیدەین بەو لیژنەیە کە تەعدیلاتێکی تێدا بکات، بۆ ئەوەی تۆزێک لەگەڵ ئەما بگونجێت ئەگەرنا گۆڕینی گەورەی تیا نەبووە، نیزامی داخلی ئەوەی کە ئێمە ناومان ناوە دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان، دەستورەکە پرۆژەکەی نوسراوە ئامادەمان کردووە بڵاومان کردۆتەوە خستومانەتە بەردەمی خەڵک بۆ گفتوگۆ‌و مناقەشەو زۆر سەرەنج و بیر‌و ڕامان بۆ هاتۆتەوە لەسەری و ئەوەش دیسان دەخرێتە بەردەستی لیژنەیەک لەکۆنگرەدا، بەشی زۆرتری زۆرینەی رێکخستنەکانی ئێمە کە خۆی دەبینێت لە بازنەکان و خۆی ئەنوێنێ لە رایەڵەکاندا، رێکمان خستووە، لەژورەکاندا کە نەوعێک لە سیفەتی قیادیان هەیە، هەر لەدەزگای هەڵبژاردنەوە تا دەگاتە ژووری رۆژنامەوانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی. ناوەندی لێکۆڵینەوەی قانونی، ژووری دارایی، ژووری فڵان، ئەنواعی ژوورمان لەو بابەتانە هەیە، ئێستا ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی کە کۆنگرە ببەستین، هیچ هینێکمان نیە تەنها پێویستمان بە جەوێکی لەمە هێمنتر هەیە، کە من بە پەسەندی نازانم، ئێمە لەزەمانی شاخدا سێ جار کۆنفرانسی کۆمەڵەمان بەستووە هەموو جارێک نوێنەری ناوشارەکان کە هاتوون، بەماسکەوە هاتوون، پێم باش نییە ئەمجارەش ئێمە کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان ببەستینن سەدان کەس لەهەولێرو لە دهۆک و لەشوێنەکانی ترەوە بێن، بەماسکەوە لەریزی پێشەوە دابنیشن، نەوێرن ناوی خۆیان و شوێنەکانی خۆیان ئاشکرا بکەن”.
له باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه داویانه به لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات وتی “ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هیچ ئامانجێك و ده‌سكه‌وتێكی حیزبی و سیاسیمان نه‌بوه له‌پرۆژه‌كانماندا كه داومانه به ده‌سه‌ڵات، پێمان وایه ئێستا كورد ئاماده‌یه و ده‌توانێت بچێته قۆناغێكی پێشكه‌وتوی سیاسییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكرێت، بنچینه‌یه‌كی قانونی و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بۆ داموده‌زگاكانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات”، وتیشی “به‌گشتی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كانی ئێمه پوچه‌ڵ بكاته‌وه له‌رێی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه خستویه‌تیه‌ڕوو و یه‌كێتی و پارتی گه‌مه‌ی كات كوشتن ده‌كه‌ن به‌ڵام تێپه‌ڕبونی كات له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا نیه، ده‌بوایه ده‌سه‌ڵات پێش روداوه‌كان بكه‌وتایه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، ئێمه پێمان باش نیه كێشه‌كان بكرێنه كێشه‌ی ئه‌شخاس، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمدا هه‌یه، پێمان وایه ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا هه‌یه دیكتاتۆریه‌ت دروست ده‌كات و كارێكی باش نیه. رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، چاكسازی ریشه‌یی له‌وه ده‌رچوه كه ته‌نها خواستی ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵكو ئێستا بوه به خواستی قاعیده‌ی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی چاكسازی ریشه‌یی نه‌كه‌ن ئه‌وا ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌رده‌وام و زیاتر ده‌بێت”.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان له كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا وتی “خۆپیشاندان مافێكی سروشتی خه‌ڵكه ره‌نگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌بێت، جاری وا هه‌یه خۆپیشاندان بۆ خواستێكی تایبه‌تی پیشه‌ییه، جاری واش هه‌یه بۆ خواستێكی سیاسی گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌م جۆره‌ی ئێستا لاساری و كه‌له‌ره‌قی و پێداگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه هیچ ئاڵوگۆڕێك له هه‌لومه‌رجی سیاسی‌دا نه‌كه‌ن و هیچ چاكسازییه‌كی ریشه‌یی نه‌كه‌ن، بێگومان خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گه‌وره‌تریش روبداته‌وه”.