نوچه‌نێت-سۆمه‌ریه نیوز
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به توندی ره‌خنه له حكومه‌تی به‌غدا ده‌گرێ و ده‌ڵێ وازیان له پلانی رزگاركردنی موسڵ هێناوه و به هۆكاری نادیار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی ئه‌و پارێزگایه‌ی بڕیوه.
نوره‌دین قه‌بلان ئه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سۆمه‌ریه نیوزی وتووه “بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیاربێ، به‌غدا وازی له رزگاركردنی مسوڵ هێناوه و خه‌ڵكه‌كه‌شی پشتگوێ خستووه”.
قه‌بلان وتویه‌تی به‌غدا پارێزگای نه‌ینه‌وا و خه‌ڵكه‌كه‌ی سزاده‌دات و به‌بیانووی وردبینی له ناوه‌كاندا مووچه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ی بڕیوه. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ستێوه‌ردانی كردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دراوه‌ته‌وه.