نوچه‌نێت-به‌غدا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆككۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هاوڵاتییانی عێراق مافی خۆیانه له رێگای خۆپیشاندانه‌وه ته‌عبیر له بیروڕای خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام هۆشداریشیدا له خراپ سوود وه‌رگرتن له‌و خۆپیشاندانانه.
به‌یاننامه‌كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌عسوم له‌گه‌ڵ شاندوێكی به‌رفراوانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان هات و تییدا جه‌خت كرده‌وه كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به گه‌رمییه‌وه له خه‌می ئاشته‌واییه‌كی راسته‌قینه‌دان كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌بێ.
سه‌رۆكی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه نابێت خۆپیشانده‌ران زیان له مومته‌له‌كاتی حكومی بده‌ن و هۆشداریشیدا له خراپ سودوه‌رگرتن له خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه‌وه.