نوچه‌نێت-موسته‌قیلله
سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵگریی به‌رگری له په‌نتاگۆن ده‌ڵێت عێراقێكی پارچه پارچه‌یه و پێكه‌وه‌لكاندنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته و دیاره كه ئیدی نابێته‌وه به ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه.
جه‌نه‌راڵ فنسنت ستیوارت هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی ده‌بێ ئه‌مریكا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بگۆڕێت كه وه‌كوو وڵاتێكی یه‌كپارچه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی به‌دورده‌گرێت له دانپێدانانی دیپلۆماسی به هه‌رێمی كوردستان.
نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌لێن ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ترسی هه‌یه له‌وه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كورده‌وه ببێته‌هۆی تووڕه‌كردنی توركیای هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و ره‌نگه ئاسان نه‌بێت بۆ ئه‌مریكا له‌نێوان كورد و توركیادا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.