وێنه‌یه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاو كراوه‌ته‌وه و بۆته جێی مشتومڕی به‌شدار بووان، وێنه‌كه هی مه‌كته‌بی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و سه‌ره‌ڕای ئاماده نه‌بوونی خۆی، كه‌چی كه‌س له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانه‌نیشتووه.
له وێنه‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ندێك كه‌س به دیار كه‌وتوون، كه پێده‌چێت میوانی بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌نه‌بوونی عه‌لی باپیر، كه‌س به‌لای كورسییه‌كه‌ی عه‌لی باپیردا نه‌چووه.
به‌شێك له به‌شداربوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك سه‌رنجیان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوه و هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك گوزارشتیان له‌و وێنه‌یه كردووه، به‌شدار بوویه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌ربڕیووه و نووسیویه‌تی: “للە غیابیش خەڵکانێک نا‌وێرن لەسەر هەندێ کورسی دابنیشن”.
به‌شدار بوویه‌كی تر به توانجه‌وه نوسیوویه‌تی: “ئەوە کورسیه موقەدەسە تەنها ئەبیت پیاوی موقدەس لە سەری دانیشیت!!”.
