نوچه‌نێت: تاییبه‌ت
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان به مه‌رجی هه‌بوونی شه‌فافییه‌ت ره‌زمه‌ندییان له‌سه‌ر فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم داوه، وتیشی: “ئه‌گه‌ر شه‌فاف نه‌بن، رازی نابین له به‌غدا جییا ببنه‌وه و به سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بفرۆشن”.
رۆزا مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت ئاشكرای كرد، ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانیش به مه‌رجی هه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كه‌یدا، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم داوه، وتیشی: “له رابردوودا به گوێره‌ی یاسای نه‌وت و غاز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت نه‌كراوه، مه‌له‌فی نه‌وت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كاندا بووه و داهاته‌كه‌یشی چۆته‌وه ئه‌وێ، له كاتێكدا ئێمه كه یاسای نه‌وت و غازمان نه‌بێت، ده‌بێت داهاتی نه‌وت وه‌ك داهاتی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بچێته وه‌زاره‌تی دارایی”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان كه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كانیشه له په‌ڕله‌مانی كوردستان، به پێویستی زانی زۆرترین شه‌فافییه‌ت له‌و مه‌له‌فه‌دا هه‌بێت، وتیشی: “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شه‌فاف نه‌بێت رازی نابین له به‌غدا جیابێته‌وه و سه‌ربه‌خۆییانه نه‌وت بفرۆشێت، ئێمه بۆچیمانه له كاتێكدا ئاگاداری نه‌بین و بكه‌وێت ژێر ده‌ستی كه‌سانێك و خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن”.