نوچه‌نێت-رادیۆ سه‌وا
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی موسڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت ته‌نیا له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا و له‌شاری موسڵ رێكخراوی توندڕه‌وی داعش 2000 كه‌سی له‌سێدراه‌داوه كه زۆربه‌یان له كارمه‌ندان و سوپا و پۆلیسی عێراقن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ رادیۆ سه‌وا سورچی وتوشیه‌تی “دوای كوشتن‌یان، داعش ناوی قوربانیه‌كانی به دیواری بنكه‌ی پۆلیسی سۆمه‌ر له‌شاری موسڵ هه‌ڵواسیوه و داوای له كه‌س و كاریشیان كردوه داوای ته‌رمه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه”.
به‌رپرسه حیزبییه‌كه وتوشیه‌تی كه ئه‌و 2000 كه‌سه له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له موسڵ ده‌ستگیركرابوون و دواتر گوللـه‌باران كرابوون.