نوچه‌نێت-دۆیچه ڤیلله
به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، نوری مالیكی به‌وه تاوانبار ده‌كات كه لانیكه‌م تریلیۆنێك دۆلاری له سامانی گشتی به‌هه‌ده‌رداوه و به ته‌واو نازانرێ چۆن ئه‌و بڕه زۆره‌ی به‌هه‌ده‌رداوه.
ئه‌عره‌جی ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارێزگه جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه دوواوه كه زیاتری ناڕه‌زاییه ده‌رباره‌ی كاره‌با و وتویه‌تی “ده‌بێت خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دابنیین، حكومه‌تی پێشوو له‌بواری وزه و كاره‌بادا خاوه‌ن ستراتیژ نه‌بووه، نه له‌ڕوی ژماره‌ی وێستگه‌كان و نه له‌ڕووی كوالیتییان و نه له‌ڕووی چۆنێتی دابه‌شكردنی وزه‌كانیان، حكومه‌تی مالیك هیچ بڕوای به وه‌به‌رهێنان نه‌بووه و ئێستا ئێمه ده‌ستمان پێكردووه”.
به‌ها ئه‌عره‌جی وتوشیه‌تی “هه‌شت ساڵی رابردوو 800 ملیار دۆلاری نه‌وت و 200 ملیاری هاریكاریی گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی حكومه‌تی مالیكی، كه‌چی ئه‌و حكومه‌ته حیساباتی خیتامیی ئه‌و پاره‌یه‌ی نییه، ئێستا ئێمه نازاین چۆن خه‌رجی كردووه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش كاریگه‌ریی ئه‌و پاره زۆره نابینین”، ئه‌عره‌جی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه عه‌بادی مه‌به‌ستییه‌تی كاربكات، به‌ڵام كه‌س پشتیوانی ناكات و هاوپشتیی ناكات.