دكتۆر فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، نامه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، كه پاڵپشتی ده‌كات بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاران.
نامه‌كه كه واژۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و له رۆژی (25/2/2015) ئاراسته‌ی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی كراوه، به هه‌موو توانایه پشتگیری بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه ده‌رده‌بڕێت، بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران، هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتووه: “به هه‌موو توانام پشتگیریت لێده‌كه‌م و هه‌ر كه‌سێك كۆسپی بۆ درووست كردن، ئاگادارم بكه‌ن”.
له باره‌وه دكتۆر فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، نامه‌كه له وه‌ڵامی راپۆرتێكیان بوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه رایشگه‌یاند: “زۆر شتی دیكه هه‌ن، با كاتی خۆی بێت بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، پشتیوان به خودا له ئاینده‌یه‌كی نزیك و دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، زۆر به جدی كار له‌سه‌ر چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین”.
بارزانی بۆ فرسه‌ت سۆفی: بۆ ریسوا كردن و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران, هه‌رچی له تواناتاندایه بیكه‌ن
0
Share.
