بەختیار ئەحمەد : تۆ تەواو ئەبیت
تۆ ته‌واو ئه‌بیتو عیشق نابڕێته‌وه
تۆ ته‌واو ئه‌بیت
ره‌نگه خۆت بده‌یته ده‌ست شه‌پۆلێكی چاره‌نوسه‌وه
یان له‌كه‌ناری تێفكرین له درۆیه‌كانتدا
كه‌زی شكست بۆ عیشقی نامورادمان بهۆ نیته‌وه
تۆ ته‌واو ئه‌بیت ره‌نگه جێگه‌ت له‌شعوری شیعرەکانما كاڵ بێته‌وه
یان له به‌هاری ئه‌م عیشقه‌دا
نێرگزێك له رێگه‌مان سه‌وز نه‌بێته‌وه
تۆ ته‌واو ئه‌بیت ره‌نگه گۆرانی له وجودما بچێته ده‌ره‌وه
یان گوڵیك بیت له باخچه‌ی دیده‌نیم نه‌روێیته‌وه
تۆ ته‌واو ئه‌بیت
ئه‌ما ئه‌وه‌ی ته‌واو نابێت ترسی منه له مرۆڤ
تۆ ته‌واو ئه‌بیت
ره‌نگه راڤه‌ی دڵتەنگیه‌كانی خۆتت پێنه‌كرێت
یان تریفه‌ی رژاوی مانگ نه توانێت شه‌وگارت رووناك بكاته‌وه
تۆ ته‌واو ئه‌بیت ره‌نگه بسرێیته‌وه له په‌راوی یاده‌وه‌رییه‌كانم
یان تۆراوێكی ئه‌به‌دیبیت له ناوگیانم
تۆ ته‌واو ئه‌بیتو ئه‌برێیته‌وه
ئه‌ما عیشق هه‌ر گێنگڵ ئه‌دات له ناو رۆحم
عیشق ئه‌به‌دییه له‌ناو رۆحم
به‌ختیار ئه‌حمه‌د