نوچه نێت
به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات كه نه‌بیلۆڤ كوژراوه، نه‌بیلۆڤ كه‌به‌ره‌گه‌ز ئۆزباكییه یه‌كێك بوو له‌شاره‌زاییه‌كانى دروستكردنى مادده‌كانى ته‌قینه‌وه.
به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى به‌ناوى جه‌بار مه‌عمورى ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مڕۆ نه‌بیلۆڤ له‌ناحیه‌ى سه‌قلاویه له پارێزگاى ئه‌نبار كوژراوه. ئه‌و به‌رپرسه روونى ده‌كاته‌وه كه له‌كاتى هێرشێكى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ناوچه‌كه نه‌بیلۆڤ كوژراوه. ئه‌و چه‌كداره تیرۆریسته‌ى داعش یه‌كێك بوو له كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و رێكخراوه و شاره‌زاى دروستكردنى مادده‌ى ته‌قینه‌وه و ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژكراو بوو. وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسى ده‌كه‌ن نه‌بیلۆڤ ره‌گه‌زننامه‌ى ئۆزباكى هه‌بووه.
نه‌بیلۆڤى داعش كوژرا
0
Share.