نوچه‌نێت: تایبه‌ت
لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و چه‌ند هێز و لایه‌نێكی تری هه‌رێمی كوردستان، له دژی ده‌ست درێژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشاندانێكیان ساز دا و ئاپۆرای خۆپیشانده‌رانیش گه‌یشتنه به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی كوردستان.
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر داوای پارتی كرێكارانی كوردستان بووه، كه تێیدا یاداشتێك ده‌درێته سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و له‌و یاداشته‌یشدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كان ده‌كرێت، به تایبه‌ت ئه‌و هێرشه‌ی كه رۆژی (01/08/2015) كرایه سه‌ر گوندی زارگه‌لی و تێیدا چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتۆته‌به‌ر و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیش له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا جێگیركراون.