كێرى: رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئارامتر ده‌كات

0

نوچه‌ نێت
جۆن كیرى وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ رێکەوتنی ئه‌تۆمى لە گەڵ ئێران،رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامتر ده‌كات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،ئەمڕۆ یەکشەممە لە قاهیرە ،لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە گەڵ سامح شاکری، وەزیری دەرەوەی میسر وتی”گومانێک لە ئارا نییە ئەگەر ئەم رێکەوتنە جێبەجێ بکرێ ،میسر و هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە بەراورد لە گەڵ ئەو هەلومەرجەی کە پێیدا تێدەپەرن،ئەمنییەتێکی زیاتریان دەبێ”.
لە درێژەدا وتیشی”ئەمریکا ومیسر دان بەوە دادەنێن کە ئێران چووەتە ناو رەوتێکەوە کە نائەمنی بۆ ناوچەکە بە دواوە بووە و لەم رووەوە زۆر گرنگە کە هەر دوو لایەن دڵنیا بن کە بەرنامەی ناوکیەکەی ئێران بە تەواوی و بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەمینێتەوە”.
بە پێی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا،میسر و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ناوچە بۆ وێنە سعودیە،ئێران بەوە تاوانبار دەکەن کە لە هەوڵدایە نفووزی خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات. جۆن کێری بە نیازە دوای میسر سەردانی قەتەر بکات.وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیار وایە رۆژی دووشەممە لە دوحە لە گەڵ هاوتاکانی خۆی لە شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسەوە سەبارەت بە رێکەوتنی ئه‌تۆمى کۆ ببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com