نوچه‌نێت-هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ عێراق له دژوارترین دۆخدایه و شیعه و سوننه چاوه‌ڕێی به ئه‌نجامگه‌یشتنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵ، ئه‌م نووسینه‌ی له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه:
لەئیستەدا عێراقی فیدراڵ بەدژوارترین دۆخدا تێدەپەڕێت:
۱- ئەمریکیەکان زۆر نیگەرانن لە بارودۆخی عێراق وگەشتونەتە یەئس کەعێراق چاکسازی تێدا بکرێت.
۲- ئەنجومەنی سیاسی سونەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران دکتۆر حەیدەر عبادی کۆبونەوەیان کردوە و بەڕاشکاوی بۆچۆنی خۆیان پێوتوە کە ناتوانن لەوەزیاتر بەردەوام بن لەگەڵ حکومەتەکەی چونکە دەسەڵاتی چاکسازی نیە و نا‌توانیت تەوازون ڕابگرێت و وەسیقەی سیاسی جێبەجێناکات .
۳- شەقامی شیعە لە نێوخۆدا لەکۆڵاندایە و بڕیاری خۆ پیشاندانی نەبڕاوەی داوەو ئەمڕۆش چونەتە بەردەم نوسینگەی گەورە مەرجەعی باڵای خۆیان سیستانی کە فتوایەکیان بۆ بدات بۆ تەسفیەکردنی هەندێ لە سیاسیەکانی عێراق.
٤- نێو ماڵی شیعە لەت بون لەسەر پشتگیری حکومەت و زۆرینە گەشتونەتە بڕوای ئەوەی ئەم حکومەتە چاکسازی پێناکرێت.
٥- هەندێ لەگروپە شیعیەکان داوای سیستەمی سەرۆکایەتی دەکەن و گومان هەیە بۆ دروستکردنی فشار یان ڕێگە خۆش کردن بۆ کودەتا بەڵام سوپا ئەو کودەتایە ناگات.
٦- بارودۆخی هەرێم بەو شێوەیەیە کە دەزانرێت لەگەڵ ئەوەشدا هەموو سونە و شیعە چاوەڕێی دەرئەنجامی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بزانن بە چ لایەکدا دەکەوێت.
۷- بارودۆخی ئابوری لەخراپترین دۆخدایە کە ئەم مانگە داهاتی نەوت تەنها (۲٠) ملیار دۆلار بوەو بانکی ناوەندیش ڕۆژانە لە پارەی یەدەک بەئەندازەی داهاتەکان پارە دەخاتە مەزادەوە