نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
توێژه‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه لوت گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له روخساری مرۆڤدا و پێش هه‌موو به‌شه‌كانی تر تێبینی ده‌كرێت، بۆیه شاره‌زایان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شێوازه‌كانی لوت و سیفه‌ت هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌مان شێوازی لوتیان هه‌یه كردوه.
توێژه‌ران گه‌یشتنه چه‌ند ئه‌نجامێك و بۆیان ده‌ركه‌وت شێوازه‌كانی لوت شتی زۆر له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه ده‌رده‌خات.
1-
- لوتی گه‌وره:
خاوه‌نی لوتی گه‌وره زۆربه‌ی كات خاوه‌نی هێز و توانای سه‌ركردایه‌تی كردنن و توانای گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی كاره‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌ن كه‌س فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بكات و هه‌میشه ده‌یانه‌وێت به‌شیوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ن.
2-
- لوتی بچوك: خاوه‌نی لوتی بچوك له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی به باشترین داده‌نرێن ، به‌جۆرێك كاریزمایه‌كیان هه‌یه وایان لێده‌كات جیاواز بن له په‌یوزه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به شیوه‌یه‌كی گشتی. هه‌روه‌ها زۆر لێهاتوون له به‌كارهێنانی خه‌یاڵه داهێنه‌رانه‌كانیان، زۆربه‌ی جار خاوه‌نی لوتی بچوك ساده‌ن و حه‌زیان له یارمه‌تیدانه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا شه‌پۆلی توڕه‌یی ناوبه‌ناویان هه‌یه له‌كاتی هه‌ست كردن به شكست.

3-
- لوتی درێژ: خاوه‌نی له‌وتی درێژ به ته‌ماحن و هه‌ستی به‌هێزیان هه‌یه و زۆربه‌ی جار ملكه‌چی سۆز و غه‌ریزه‌كانیان نابن، زۆر لێهاتوون له سه‌رركردایه‌تی كردن‌دا.

4-
- لوتی رێك ( كه به لوتی یۆنانی ناسراوه) : خاوه‌نی ئه‌م لوته زۆر سه‌رنجراكێش و لێهاتوون، كاره‌كانیان رێكوپیكن و سورن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها ئاشقی سروشتن.

5-
- لوتی كورت: خاوه‌نی لوتی كورت زۆر هه‌ستیارن و هه‌ستی جوانیان هه‌یه، زۆر گرنگی به كه‌سه نزیكه‌كان و هاوڕێكانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر نهێنییان هه‌یه و شاراوه‌ن و دڵه‌راوكێیان هه‌یه و توانای به‌رگه‌گرتنی بارودۆخی كێبڕكێیان نیه له‌ژێر فشاری گه‌وره‌دا.

6-
- لوتی قنج : خاوه‌نی ئه‌م لوته زۆر گه‌شبینن، هه‌روه‌ها هاوكاری ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن، به‌ئاسانی به سروشتی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، جیاكه‌ره‌وه‌یان دڵه زۆر باشه‌كه‌یانه.

7-لوتی كه‌وانه‌یی (هه‌ڵۆیی) خاوه‌نی ئه‌م لوته به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه به شێوازی تایبه‌تی خۆیان ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییان به‌ده‌ست بهێنیت پێویسته رێز و گرنگی زۆریان پیشان بده‌ی
8-
- لوتی رۆمانی : خاوه‌نی ئه‌م لوته به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه زۆر ئینكاره و لێهاتوه له سه‌ركردایه‌تی كردن و زۆر به ته‌ماحن، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هیزیان هه‌یه پێیان باشه كاتی باش ته‌رخان بكه‌ن بۆ بیر كردنه‌وه پێش بڕیاردان.

9-
- لوتی خوارو خێچ: خاوه‌نی لوتی خوار و خیچ ئاشقی ژیانن، حه‌زیان له پێكه‌نینه و خۆشییه و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رنجراكێش و ئه‌فسوناوییان هه‌یه.

10-
