نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
- ورد كردنی پیاز به‌بێ فرمێسك: توێكڵی پیازه‌كه لێبكه‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ی 30 چركه بیخه مایكرۆوه‌یڤه‌وه، ماڵئاوایی له فمێسك ده‌كه‌یت.
- بۆ لابردنی له‌زگه و پول له‌سه‌ر هه‌ر شتیێك به‌بێ ئه‌وه‌ی بدڕێت ، دوو دڵۆپ ئاو بخه سه‌ر پوله‌كه و بۆ ماوه‌ی 20 چركه بیخه مایكرۆوه‌یڤه‌وه.
- بۆ وشك كردنه‌وه‌ی گژوگیا: ئه‌و گیای و سه‌وزه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت وشكی بكه‌یته‌وه بۆ ماوه‌ی 2-4 خوله‌ك بیخه مایكرۆوه‌یڤه‌وه.
- لابردنی سه‌ری شوشه‌ی هه‌نگوین: هه‌ندێك جار شوشه‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ت سه‌ره‌كه‌ی ناكرێته‌وه بۆیه بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ك بیخه ناو مایكرۆوه‌یڤه‌وه و به‌ئاسانی سه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
- زیاد كردنی ئاوی لیمۆ: ژمارهیه‌ك لیمۆ بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بخه مایكرۆوه‌یڤه‌وه پاشان ده‌ریبهێنه و ئاوه‌كه‌ی بگوشه، ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رتده‌سوڕمێنێت.
- ئاسان پاككردنی سیر: سیره‌كه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 چركه بخه مایكرۆوه‌یڤه‌وه ، زۆر به ئاسانی پاك ده‌كرێت.