نوچەنێت.ههولێر:
لەشاری سلێمانی پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم (پارتی،یەكێتی، بزوتنەوەی گۆڕان،یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی) دوای چەندین سەعات كۆبوونەوە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكە هاتوە: لەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا تێگەیشتنی زیاتر هەبوو، لایەنەكان خەتیان كردەوە كە پێویستیان بەكاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی را جیاوازەكان زیاتر بخەمڵێنن و سازانێك بكەن لەنزیكترین كاتدا، كۆبووەنەوەكان بەردەوامی دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ 2015/8/2 پێنج حزبە كوردستانیەكە لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی لایەنەكان بەمەبەستی گەیشتن بەدەرچەیەكی سیاسی بۆ ئەو تەنگەژەیەی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، لەبارەگای ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی پێنج لایەنەكە كۆبوونەوە بەمەبەستی هەوڵدان بۆ گەیشتن بەسازان سەبارەت بەهەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، لەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا تێگەیشتنی زیاتر هەبوو، لایەنەكان خەتیان كردەوە كە پێویستیان بەكاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی را جیاوازەكان زیاتر بخەمڵێنن و سازانێك بكەن لەنزیكترین كاتدا، كۆبووەنەوەكان بەردەوامی دەبێت.
سەبارەت بەنوێنەری پێكهاتەكانی توركمان، كلدان، ئاشورو سریانیەكان و لایەنە سیاسیەكانی تر كۆبوونەوەكە داوایكرد بۆ هەر پێكهاتەیەكی نوێنەرێك كە هەموو لایەنەكان لەسەری رێكبكەون و باقی لایەنە سیاسیەكانی تریش هەروەها لەنێو خویاندا نوێنەریان بۆ خۆیان دیاری بكەن بۆ بەشداریكردن لەكۆبوونەوەكاندا.
لایەنەكان
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان