بارزانی و قه‌ره‌داغی:پێویستە كێشەكانی هەرێم بە سازان چارەسەر بكرێن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێم و ئەمینداری یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە كۆبونەوەیەكدا لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوەیان دووپات كرایەوە كە پێویستە كێشەكان بە سازان و ئارامی چارە بكرێت و ئاسوودەیی و ئارامیی هاووڵاتیان بە هەند وەربگیرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆکایەتی هه‌رێم”ئەمرۆ یەكشەممە 2ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و حوسێن نەجمەدین ڕەسوڵ سەرۆكی دەستەی باڵای كارگێڕیی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد هەروەها و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕابیتەی ئیسلامیی كورد“.

بەپێی راگەیەنراوەكە”لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرا و ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان و پاراستنی كوردستان و جیهان و دەستخۆشیشی لە سەركردایەتیی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرانبەر تیرۆریستان بەدەستیانهێناوە“.

ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكە كرا و جەختیش لەسەر هەوڵی هەموو لایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی كرایەوە“.

رونیشیكردوەتەوە”لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوە دووپات كرایەوە كە پێویستە كێشەكان بە سازان و ئارامی چارە بكرێت و ئاسوودەیی و ئارامیی هاووڵاتیان بە هەند وەربگیرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com