نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوە داوا لە ئەردۆگان دەكات بۆردومان بۆ سەر قەندیل و خەڵكی هەرێم رابگرێت و رایدەگەیێنێت،پیویست بوو له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ کوردان‌دا ئارام تر‌و سینه‌فراوانتر بوای، به‌کوشتنی 2پۆلیس پرۆسه‌ی سه‌لام و ئاشتیت له‌گه‌ڵ کوردان‌دا ره‌تت نه‌کردبایه‌وه.
شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(به‌ریز ئه‌ردۆغان STOP بۆ ســه‌ر قه‌ندیل و خه‌لکی سڤیلی باشور ..)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”پیویست بوو له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ کوردان‌دا ئارام تر‌و سینه‌فراوانتر بوای، به‌کوشتنی 2پۆلیس پرۆسه‌ی سه‌لام و ئاشتیت له‌گه‌ڵ کوردان‌دا ره‌تت نه‌کردبایه‌وه،به‌ریزت به‌دلنیایی له‌ژیانی ره‌سولی ئه‌کره‌م صلی الله علیه و شاره‌زای ،،ئایا تیرۆرکردن و شه‌هیدکردنی خاتوسومه‌ییه‌و خه‌باب و ئیمامی حمزه‌و مصعب کوری عمیر و سعدی کوری ربیع و شه‌هیدانی به‌درو ئوحودو خه‌نده‌ق خوالێیان رازی بیت بووه هۆی ئه‌وه‌ی محمدصلی الله علیه وسلم و یاوه‌ره‌کانی خه‌لکی طائیف و مه‌ککه‌و شوێنه‌کانی ترله‌کاتی ده‌سه‌لاتدا کوشتاریان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن،بێ گومان نه‌خێر،به‌لکو له‌بری ئه‌وه لێبوردنی گشتی بۆده‌رکردن و پێی فه‌رمون[برۆن هه‌موتان ئازادن]،بیری تۆله له‌بیری ئه‌واندا نه‌بووه،چونکه ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌و کاری زۆر فراوان بووه،هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بو هه‌مو چین و توێژه‌کانی ئیحتیواکرد“.
قەڵادزەیی ئەوەشی رونكردوەتەوە”پێویسته به‌ریزتان مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد لهPKK فراوان ترسه‌یر بکه‌ن،بۆمیژوی ئیوه‌و پارته‌که‌تان کاریکی خراپه چیاکانی کوردستان و گوندنشینانی باشوری کوردستان بۆمبا‌باران بکه‌ن و مه‌رگه‌ساتی کۆمه‌لکوژییان بۆدروست بکه‌ن“.
ئەوە پەرلەمانتارە رودەكاتەیە ئەردۆغان و دەڵێت”به‌ریزتان لیره‌وه دیفاع له‌فلسطین و موسلمانانی سوریا‌و میانمار‌و میصر ده‌که‌ن،به‌لام هاولاتی و خاک و ئاوی کوردان به چه‌کی کوشنده بۆردومان ده‌که‌ن،سیاسه‌تی ئیوه به‌دۆستایه‌تی گه‌لان ناسراوه،ئه‌ی بۆچی له‌گه‌ڵ کورد ئه‌ودوژمنایه‌تییه؟؟“.
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوە راشیگەیاندوە”شه‌هیدانی زارگه‌لی و چیای کورته‌ک له‌سالی 2011له‌بیر ناكرین،له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌زوترین کات هیرشه‌کان بۆسه‌ر قه‌ندیل و گونده‌کانی باشور‌و سه‌رPKKبووه‌ستێنن و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌کلایه‌نه رابگه‌یه‌ننه‌وه‌و ده‌ست به‌گفتوگۆکان بکه‌نه‌وه،ئه‌وه‌چاره‌سه‌ره‌و خزمه‌ت به‌خۆتان و پارته‌که‌تان و کورد‌و دۆستایه‌تی گه‌لان ده‌کات و له‌مێژوشدا به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه“.