نوچه نێت
موحسین موحەمەدزادە،جێگری فەننی و داهاتی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی رایگەیاند”بە پێی لێکۆڵینەوەکان،٤٧ هەزار ژن لە کۆی ١٤٥ هەزار ژنی ئێرانی کە لە ماوەیەکی ١٨ مانگەدا لە مۆڵەتی شەش مانگەی دایکایەتی کەڵکیان وەرگرتبوو،لە کاتی گەڕانەوایان بۆ سەر کارەکانیان لە ئیشەکانیان وەلانراون”.
موحسین موحەمەدزادە هەروەها رایگەیاندووە”ئەگەر سەرچاوەی ماڵی بۆ ئەم رێکخراوە تەرخان بکرێ،هەموو ساڵێک ١٦٠ هەزار کەس دەتوانن لە مۆلەتی دایکایەتی نۆ مانگە بەهرەمەند بن”.ناوبراو هۆکاری دەرکردنی ئەم ژنانەی بۆ هەل و مەرجی رکەبەرانەی(رقابتی) بازاری کاڕ گەڕاندەوەتەوە ووتوویەتی”لە ئێستادا بە هۆی هەل و مەرجی بازاڕی کارەوە،خەڵکانێکی زۆر ئامادەن بە مووچەیەکی کەمترەوە کار بکەن،کە واتە ئەگەر مۆڵەتی دایکایەتی بۆ نۆ مانگ زیاد بکرێ رێژەی ئەو ژنانەی کە لە دوای ئەم مۆڵەتە لە سەر کارەکانیان دەردەکرێن روو لە زیادبوون دەکات.ئەم لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پێوەندیدار لە دەوڵەتی روحانی رایانگەیاندووە کە دەوڵەت توانای دابین کردنی باری ماڵی ئەم یاسایەی نییە”.
47 ههزار ژنى ئێران بههۆى مۆڵهتى دایكایهتى لهكار دهركران
0
Share.